پەیامی کورد ... ئەمڕۆ کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دەست پێ دەکهن و دوو رۆژ دەخاێنێت
شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن شاندێكی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیان لێكرا.
ئێوارەی شەممە، شاندێكی باڵای دارایی حكوومەتی فیدڕاڵ بە سەرۆكایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و چەندان بەرپرسی دیکەی حکوومی پێشوازییان لێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.
کۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەن دوو رۆژ دەخاینن، تێیاندا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە