پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ برازای "جۆن ئێف کێنێدی"ی بۆ وەزارەتی تەندرووستی دەستنیشان کرد
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بە ناوی "ڕاستی کۆمەڵایەتی" نووسیویەتی: "زۆر بە پەرۆشم بۆ کاندیدکردنی ڕۆبێرت ئێف کێنێدی جۆنیۆر بۆ پۆستی وەزیری تەندرووستی".
ئاماژەی بەوەشکرد؛ "ئەمریکییەکان بۆ ماوەیەکی زۆرە لەلایەن کۆمەڵگەی خۆراکی پیشەسازی و کۆمپانیاکانی دەرمانسازی یەوە کە پەنا دەبەنە بەر فێڵ و زانیاری هەڵە سەبارەت بە تەندرووستی گشتی، وێران بوون."
ڕۆبێرت ئێف کێنێدی جۆنیۆر، نووسەر و سیاسەتمەداری ئەمریکی کە لە مانگی خاكەلێوەی ساڵی ڕابردوودا کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند، لە مانگی خەرماناندا کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێ و پشتیوانی خۆی لە دۆناڵد ترامپ ڕاگەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە