وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کرد

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کرد
پەیامی کورد    ...   وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کرد

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕافائیل گرۆسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد. لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا، دوایین دۆخی هاوکاری تەکنیکی و کارلێکەکانی نێوان ئێران و ئاژانس تاوتوێ کرا و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا.

عێراقچی بە دووپاتکردنەوەی ئیرادەی ئێران بۆ درێژەدان بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانس لە چوارچێوەی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانیدا، جەختی لە پێویستی دوورکەوتنەوە لە سیاسەتکردن و پێشنیارکردنی هەڵوێستی نا بنیاتنەر، و درێژەدان بە هاوکاری لە ژینگەیەکی تەکنیکی و پێشکەوتوودا کردەوە. هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە پابەند زانی لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارییەتی خۆیدا مامەڵە بکات و داوای لە بەڕێوبەری گشتی ئاژانسەکە کرد کە مل نەدات لە بەرامبەر داواکاری و فشارە ناڕەواکانی هەندێک ووڵاتدا.

لەم وتووێژەدا، گرۆشی بە ئاماژەدان بە ئیرادەی ئاژانس بۆ پەیوەندی و هاوکاریی جیددی لەگەڵ ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی ئەرک و دەسەڵاتەکانیدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان ڕاوێژ دەکات بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە