بەردەوامی بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە چارەسەری دەرمانی و چاوپێكەوتن

بەردەوامی بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە چارەسەری دەرمانی و چاوپێكەوتن
پەیامی کورد   ...   بەردەوامی بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە چارەسەری دەرمانی و چاوپێكەوتن

زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی كورد کە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە، سەرەڕای ئەوەی باری جەستەیی خراپە، تا ئێستاش لە دەستڕاگەیشتن بە پزیشكی پێویست بێبەش كراوە.

جگە لەوەش لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا ڕێگەی پێنەدراوە چاوپێكەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبێت و ئەم سنووردارکردنەش بە فەرمانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریست سەپێنراوە.

زەینەب جەلالیان، تاکە زیندانی سیاسی ژنە کە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە، بەبێ ڕەچاوکردنی پرەنسیپ جیاکردنەوەی تاوانەکان سزاکەی بەسەر دەبات.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زەینەب جەلالیان تووشی کێشەی بینین، نەخۆشی گورچیلە، و تێکچوونی کۆئەندامی هەرس بووە، بەڵام بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی کە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە درووست كراون، لە چارەسەری پێویست بێبەش كراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە