پەیامی کورد ... مەحكووم كردنی هەوڵەكانی کۆماری ئیسلامی لە بەیاننامەی گرووپی ٧ لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن ەوە
وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئەندامی گرووپی حەوت و نوێنەری باڵای یەکیتی ئەورووپا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن کۆبوونەوە و باس لە پرسە جیهانییەکان لەوان شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین و هەروەها کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی کرا.
لەم بەیاننامەیەدا ئەندامانی گرووپی حەوت بە تایبەتی ڕەخنەیان لە کۆماری ئیسلامی گرت و هەوڵەكانی کۆماری ئیسلامییان بۆ ناسەقامگیركردنی ناوچەكە شەرمەزار کرد.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، گرووپی حەوت بە تووندی لە پێشکەوتنی خێرای کۆماری ئیسلامی لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەبێ پاساوی باوەڕپێکراوی غەیرنیزامی، پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و گرووپە چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سوور، پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەروەها سەرکوتكردن بەزاندن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، نیگەرانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە