پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل "سەرۆک وەزیرانی نوێی حەماس لە غەززە" لە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی ناسر كوشت
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مارس ، سوپای ئەو ووڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکی ئامانجداردا لە نەخۆشخانەی ناسر لە خان یوونس، ئیسماعیل بەرهووم، سیمای دیاری گرووپی تیرۆریستی حەماس و "سەرۆکوەزیرانی نوێی غەززە"یان كوشتووە.
کاتز لە لێدوانەکەیدا ستایشی ووردبینی و کارایی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دژی پێگەکانی حەماس لە کەرتی غەززە چڕتر دەبێتەوە و ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تا هەموو بارمتەکان ئازاد دەکرێن.
هەروەها سەرچاوە پزیشکییەکان بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)یان ڕاگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە لانی کەم پێنج کوژراو و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تایمزی ئیسرائیل، ئیسماعیل بەرھووم ئەندامێکی باڵای مەکتەبی سیاسی حەماس بووە و یەکیتی ئەورووپاش لە ساڵی ڕابردوودا ناوبراوی بەهۆی ڕۆڵی لە دابینکردنی دارایی چالاکییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، خستووەتە لیستی گەمارۆوەكانی خۆیەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە