پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی فینلاند ڕەخنەی لە ڕووسیا گرت
◻️ ئیلێنا ڤاڵتۆنێن وەزیری دەرەوەی فینلاند ڕایگەیاند کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا هیچ کەسێک هێرشی نەکردووەتە سەر ڕووسیا. ئەمە لە لایەن ڕۆژنامەی ئیلتەمەهتی فینلەندییەوە بڵاوکراوەتەوە.
◻️ ڕۆژنامەکە دەنووسێت هەمان شت لەم دوایی یانەدا لەلایەن "ڕۆشنبیری بەناوبانگی ئەورووپی" کاڵاس ەوە ووتراوە. کەس لەگەڵیدا ناکۆک نەبوو، بەڵام "دیپلۆماتکارە" فینلەندییەکە خۆی تووشی کێشە کرد.
◻️ پەرلەمانتاری فینلەندی یۆهانس یرتایاهۆ ئاماژەی بەوەدا: "ئەمە لێدوانێکی درۆ بوو لەسەر پرسێکی جیددی و لە ئەندامێکی سەرکردایەتی ووڵاتێکەوە کە هێرشی کردە سەر ڕووسیا. فینلاند لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤١ لە ئۆپراسیۆنی باربارۆسا شانبەشانی ئەڵمانیای نازی هێرشی کردە سەر یەکیتی سۆڤیەت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە