میدیاکانی یەمەن : حووسییەکان لە دانووستانەکانی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان پێشکەوتن بەدەست دەهێنن

میدیاکانی یەمەن : حووسییەکان لە دانووستانەکانی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان پێشکەوتن بەدەست دەهێنن
پەیامی کورد    ...   میدیاکانی یەمەن دەڵێن حووسییەکان لە دانووستانەکانی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان پێشکەوتن بەدەست دەهێنن

🔸 سەرچاوەیەکی حکوومەتی یەمەن ڕایگەیاند، حکوومەتی یەمەن و حووسییەکان پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە لە گەیشتن بە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ جێ بەجێ کردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنێک کە لە ساڵی 2022دا ئەنجامدرا، کە ئاڵوگۆڕی هەزار و 400 زیندانی لەخۆدەگرێت.

🔸 دانووستانە ڕاستەوخۆکانی شاری مەسقەتی عوممان بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، ماوەی دوو هەفتەیە لە کەشێکی ئەرێنی دا بەردەوامە، گفتوگۆکان لەسەر ئاڵوگۆڕێکی هەمەلایەنە چڕبوونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە