هێڵی ئاسمانی سەنگافورە و کۆمپانیای سکۆتی گەشتەکانیان بەسەر ئاسمانی عێراق و دەریای سووردا هەڵوەشاندەوە

هێڵی ئاسمانی سەنگافورە و کۆمپانیای سکۆتی  گەشتەکانیان بەسەر ئاسمانی عێراق و دەریای سووردا هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد    ...   هێڵی ئاسمانی سەنگافورە و کۆمپانیای سکۆتی  گەشتەکانیان بەسەر ئاسمانی عێراق و دەریای سووردا هەڵوەشاندەوە 

هێڵی ئاسمانی سەنگافورە و کۆمپانیای سکۆتی لقەکەی، دوای بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، گەشتەکانیان بەسەر ئاسمانی عێراق و دەریای سووردا هەڵوەشاندەوە یان گۆڕی.

ووتەبێژی کۆمپانیاکە ووتی : هێڵی ئاسمانی سەنگافورە و کۆمپانیای لقەکەی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و بەپێی پێویست ڕێڕەوەکانیان ڕێک دەخەن.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، زۆرێک لە هێڵە ئاسمانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگاکانیان گۆڕیوە یان هەندێک گەشتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.

کۆمپانیاکانی وەک لووفت هانزا و فیننایر ڕایانگەیاند کە خۆیان لە فڕینی ئاسمانی ئێران و عێراق تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر بەدوور دەگرن. هەروەها هێڵی ئاسمانی بەریتانی گەشتەکانی بۆ بەحرەین لە ١٦ی بانەمەڕەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە