پەیامی کورد... ڕووسیا سێ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەورووپای سزا دا
وەک کاردانەوەیەک ئاژانسی فیدراڵی بۆ گواستنەوەی هێڵی ئاسمانی ڕووسیا ڕایگەیاندوە کە سێ وڵاتی ئەورووپایان سزا داوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێک کە ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە، ڕووسیا دەستی کردووە بە قەدەخەی فڕینی فڕۆکەکانی کۆمپانیاکانی پۆڵەنداو بولغاریاو چیک بەسەر ئاسمانی ڕووسیادا وەک ڕێوشوێنێکی وەڵامدەرەوە بۆیان لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا.
ئەم بڕیارەی ڕووسیا دوای ئەو هێرشە سەربازییە دێت کە کردویەتیە سەر ئۆکراینا بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ئەو وڵاتە و پشتیوانییەکانی وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باکوور (ناتۆ)، لە ئۆکراینا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە