داخستنی گەرووی هورمز؛ بژاردە کوشندەکەی تاران

داخستنی گەرووی هورمز؛ بژاردە کوشندەکەی تاران
پەیامی کورد   ...   داخستنی گەرووی هورمز؛ بژاردە کوشندەکەی تاران

ئێران گەرووی هورمز وەک کوشندەترین کارتی فشاری سەربازی و ئابووری بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبینێت، کە تێیدا نزیکەی سێیەکی نەوتی گواستراوەی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

هەر جۆرە پەکخستنێکی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە دەبێتە هۆی شۆکێکی گەورە لە بازاڕەکانی ووزە و بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکان، ئەمەش وای کردووە لایەنە نێودەوڵەتییەکان وەک "بژاردەی ئەتۆمی" لە ستراتیژی سەربازی ئێران دا وەسفی بکەن.
ئەم ڕێڕەوە ئاوییە تەسکە کە پانییەکەی لە هەندێک شوێن دا دەگاتە ٣٣ کیلۆمەتر، ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوت و بڕێکی زۆری گازی سرووشتی شلی پێدا تێپەڕ دەبێت. گرینگییەکەی تەنیا لە گواستنەوەی ووزەدا کورت نابێتەوە، بەڵکو خاڵی بەیەکگەیشتنی بەرهەمهێنەرانی کەنداوە بە بازاڕە گەورەکانی ئاسیا و ئەورووپا، کە ئەمەش وای کردووە پاراستنی ئاسایشی گەرووەکە ببێتە ئەولەویەتی هێزە جیهانییەکان.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە