پەیامی کورد... بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزازانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم ناوچەکان ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت، سەرەتا لە سەر سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر دەستپێدەکات و پاشان بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک دەڕوات، لە شەودا کاریگەرى باران بارین کەمێک لاواز دەبێت.
ئاماژەی بوەشکردووە، لە زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەى 2-4 پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوی دوێنێ نزمدەبنەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، سبەی دووشەممە کاریگەرى ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامى دەبێت ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لە دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 10
سلێمانی : 8
دهۆک : 7
کەرکوک : 11
هەڵەبجە : 9
زاخۆ : 9
سۆران : 6
حاجی ئۆمەران : -2
گەرمیان : 14
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە