بڕیارێکی نوێ لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگەوە درا

بڕیارێکی نوێ لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگەوە درا

پەیامی کورد... بڕیارێکی نوێ لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگەوە درا

وەزیری پێشمەرگە بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان یەکە سەربازییەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە تا لە ڕێگای ئەو لیژنەیەوە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکان و ڕیفۆرمی سەربازیی خێراتر بکرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ و ڕاوێژکارانی نێودەوڵەتیی هاوپەیمانان کۆبووەوە و جەخت لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠و ٨٠ی پێشمەرگە بۆسەر وەزارەت جەختیان لێکرایەوە، وەزیری پێشمەرگە بڕ یار درا لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان یەکە سەربازییەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێک بهێنرێت تا لەو ڕێگایەوە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکان و ڕیفۆرمی سەربازی خێراتر بکرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە