زانیاری لەبارەی بڕیاری داخستنی تیلگرام لە عێراق ئاشكراكرا

زانیاری لەبارەی بڕیاری داخستنی تیلگرام لە عێراق ئاشكراكرا

پەیامی کورد... زانیاری لەبارەی بڕیاری داخستنی تیلگرام لە عێراق ئاشكراكرا


رۆژنامەیەك رایدەگەیەنێت كە سودانی بڕیاری قەدەغەكردنی پلاتفۆرمی تیلیگرامی داوە .

رۆژنامەی (الشرق الاوسط): لەسەر زاری بەرپرسێكی دیاری عێراقی ئاشكرایكردووە: سودانی بڕیاری قەدەغەكردنی پلاتفۆرمی تیلیگرامی داوە, دوای هەفتەیەك لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی دنەدان, لە پرسی قەیرانی دیاریكردنی سنوری عێراق لەگەڵ كوەیت.

سودانی بەو هێزە سیاسیانەی راگەیاندووە كە كەناڵی چالاكیان هەیە لە پلاتفۆرمی تیلیگرام, پابەندی هێۆركردنەوەی دۆخەكە بن و رای گشتی نەوروژێنن, بەجۆرێك كێشە بۆ ئاسایشی گشتی دروستبكات.

لای خۆیەوە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: عێراق وڵاتێکی دیموکراسییە، باوەڕی بە ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین هەیە، هەرچەندە ئەمە مافێکی بنەڕەتییە بەڵام مافێکی رەها نییە.

دەشڵێت :بۆیە پرسی قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆکاری ئەمنی دەبێت رەچاوی ئەو پێگانە بکرێت کە پشتیوانی دەوڵەت و حکومەت دەکەن، لەو پێگانە جیابکرێنەوە کە هاندان بۆ رق و توندوتیژی دەکەن و پێشێلکاری تایبەتمەندی کەسەکان دەکەن.

جێی باسە داخستنی پلاتفۆرمی تیلیگرام بۆ كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە