پەیامی کورد... حكوومەتی عێراق 10 ملیار دۆلاری بۆ ئێران نارد
ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرای كرد كە حكوومەتی فیدراڵیی عێراق بڕی 10 ملیار دۆلاری بۆ ئێران بژاردووە، لە بەرانبەر كڕینی دەرمان و خۆراك.
یەحیا ئال ئیسحاق سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئێرانی عێراقی رای گەیاند كە حكوومەتی عێراق بڕی 10 ملیار دۆلاری بۆ ئێران بژاردووە، كە پێشتر نەیتوانیبوو لە بەرانبەر كڕینی خۆراك و دەرماندا بە ئێرانی بدات بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە، بەڵام بەم دواییە ئەمریكا ڕێگەی داوە ئەو بڕە پارەیە بدرێتە ئێران.
ئال ئیسحاق ئاماژەی داوە بەوەی عێراق بڕە پارەكەی بۆ بانكی تی بی ئەی ئێرانی ناردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە