پەیامی کورد ... هوشداری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات کە ئەمساڵ ئابووری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به رێژه‌ی 5% بچوك ببێته‌وه.
ئه‌و دامه‌زراوه داراییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بچوكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئابوری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و باكوری ئه‌فریقا بگاته نزمترین ئاست له دوای ساڵی ١٩٧٨ ه‌وه.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی داواشی له ولاتانی ناوچه‌كه كردووه، به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌رهاویشته و لێكه‌وته ئابورییه‌كانی كۆرۆنا و دابه‌زینی به‌های نه‌وت په‌نا بۆ چاكسازی و فره‌چه‌شن كردنی به‌رهه‌مهێنان ببه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە