سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی لە دابه‌زینی نرخی دیناری عیراقی کرد

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی لە دابه‌زینی نرخی دیناری عیراقی کرد

 

‌پەیامی کورد ... سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی لە دابه‌زینی نرخی دیناری عیراقی کرد

 

سندوقی‌ دراوی‌ نێودەوڵەتی‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دراوی عیراقی به‌رانبه‌ر به‌ دۆلارو دراوه‌ جیهانییه‌كان راگه‌یاند و پێشوازی‌ لە هەوڵی‌ دەسەڵاتدارانی‌ عیراق کرد بۆ ئەنجامدانی‌ چاکسازیی و دابەزاندنی‌ بەهای‌ دینار.  

 

سندوقی‌ دراوی‌ نێودەوڵەتی‌ لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: ئەو چاکسازییانە گرنگییەکی‌ زۆری‌ هەیە بۆ گرەنتی‌ سەقامگیریی ئابووری‌ عیراق. 

توكیر میرزوییف، سەرۆکی‌ نێردەی‌ سندوقەکە لە عیراق رایگەیاند: "کاریگەرییەکانی‌ پەتای‌ کۆرۆنا و دابەزینی‌ بەرچاوی‌ داهاتی‌ نەوت مەترسیان دروستکردووە و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ئابووری‌ عیراق".  

 

وه‌ك سه‌رۆكی نێرده‌ی سندووقه‌كه‌ له‌ عیراق ئاماژه‌ی پێداوه‌، "بەردەوامی‌ چاکسازییەکان لە قۆناغی‌ داهاتوو، کاریگەری‌ زۆری‌ دەبێت لەسەر بەهێزکردنی‌ دەستکەوتەکان لەکورت مەودادا".  

 

توكیر میرزوییف ده‌شڵێت: "سندوقی‌ دراو لە ئامادەباشیدایە بۆ پشتیوانی‌ لە هەوڵەکانی‌ چاکسازیی کە دەسەڵاتدارانی‌ عیراق گرتویانەتە بەر بۆ رووبەڕووبونەوەی‌ ئاڵنگارییەکان".  

 

سندوقی‌ دراو پێشوازی‌ لە پەسەندکردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجەی 2021 کردووە لەلایەن ئەنجومەنی‌ وەزیرانەوە لەناویاندا دابەزاندنی‌ نرخی‌ دینار کە بەوتەی‌ سندوقەکە هەنگاوێکی‌ جێگەی‌ بایەخی‌ زۆرە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە