پەیامی کورد … هوشداری تەندروستی جیهانی بە نیسبەت پەتای کۆرۆنا
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، هیچ سیمایه‌كی وه‌رزی پێوه دیار نییه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ده‌ست له رێكاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه هه‌ڵبگرن، دووباره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
مارك راین، سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی فریاگوزاری له‌و رێكخراوه گوتی: پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان هه‌رچی زووه خۆیان بۆ شه‌پۆلی نوێی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید – 19 ئاماده بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، تا ئێستا زیاتر له 19 ملیۆن و 920 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 729 هه‌زار و 883 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە