پەیامی کورد … هوشداری تەندروستی جیهانی بە نیسبەت شەپۆلی سێهەم و چوارەمی کۆرۆنا
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەگەر رێکاری خۆپارێزی لە وڵاتانی جیهاندا وەک پیویست جێبەجێنەکرێت، مەترسی شەپۆلی سێیەم و چوارەمی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە.
مایک رایان، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە نابێت ببێتەهۆی کەمکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی بەرەنگاربوونەوە پەتای کۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەن قۆناغی سەختی بڵابوونەوەی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە، بەڵام ئەگەر رێکارە خۆپارێزییەکان جێبەجێنەکرێن مەترسی شەپۆلی سێیەم و چوارەمی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە.
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی خۆی دەربڕیووە لەوەی حکومەتی وڵاتانی بەهۆی بوونی ڤاکسینی کۆرۆنا رێکارە خۆپارێزییەکان ئاسایی بکەنەوە، چونکە ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکان کە وڵاتێکی وەک بەڕازیل هەنگاوی بۆ ناوە.
تائێستا لەجیهان ١١٦ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون و دوو ملیۆن و ١١٦ هەزار کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە