پەیامی کورد... نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 23 سەنت دابەزیوە .
بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 73 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و 51 سەنت دابەزیوە.
گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە