بەوتەی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه گورزه مووشه‌كییه‌كان دووباره بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و رژێمی سوریا سه‌ر له‌نوێ په‌نا بباته‌وه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.
نیكی هه‌یڵی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، رایگەیاند، "ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان به‌وه هه‌یه كه به‌رنامه‌ی كیمیایی سووریامان په‌كخستووه، بۆیە ئاماده‌ین بۆ به‌رده‌وامی گوشاره‌كان ئه‌گه‌ر سوریا ئه‌و كاره گه‌مژه‌ییانه بكات و دووباره بیه‌وێت ئیراده‌مان تاقیبكاته‌وه".
جەختیشیکردەوە، کە "ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا دووباره گازی ژه‌هراوی به‌كاربهێنێته‌وه، ئه‌مریكا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئاماده ده‌بێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە