لە حەلەب 20 ئەفسەری ئێرانی کوژران

لە حەلەب 20 ئەفسەری ئێرانی کوژران

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەدەن کە شەوی رابردوو لە شاخی ئازان لە باشووری شاری حەلەب لە سووریا، تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی ئێراندا روویداوە بەهۆیەوە 20 ئەفسەر کوژران و ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و سەربازیش برینداربوون.

 

رامی عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریا وتی كه‌ تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ روونی دیار نییه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی هێرشی ئاسمانی یان به‌ هۆی رووداوێكه‌وە بووبێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی نه‌ناسراو پێش ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا فڕیوه‌.

رۆژنامه‌ی جرۆزالم پۆستی ئیسڕائیلیش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی نووسیویه‌تیی كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جنگیی ئیسڕائیلیی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئێرانی له‌ ناوچه‌كه‌ بۆردومان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌كانی سووریا هیچیان له‌مباره‌ویه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە