پەیامی کورد ... بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کاتی کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندن لەم کاتەدا دەدرێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیارێك له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ده‌درێت و پێشنیازه‌كانی لیژنه‌كه‌شیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
ڕه‌عد مه‌كسووسی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند ، ساڵی كۆتایی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ به‌هۆی بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جۆرێك له سه‌رلێشێواوی بۆ خوێندكاران و دایكان و باوكانیان هێناوه‌ته ئاراوه هاوشێوه‌ی كاتی خۆپیشاندان، چوونكه ئێستاش خوێندكاران وانه‌یه‌كی زۆر كه‌میان خوێندوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مساڵی خوێندن باشتر بوو له ساڵی رابردوو، به پێشخستنی پلانێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا ڕۆژێك له هه‌موو قۆناغه‌كان ده‌وام بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكرێن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده باسی له‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه‌یان پێشنیازی كردوه كۆتایی به‌ساڵی خوێندن بهێندرێت، بۆئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی به‌ره‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندرووستیه‌كان به ئاماده‌بوونی پۆله ناكۆتاكان له‌ناو پۆل ئه‌نجام بدرێت، بۆ خوێندكارانی پۆله‌كانی سه‌ره‌تایی و (١، ٢،٤، ٥)یش نمره‌ی نیوه‌ی ساڵیان بۆ هه‌ژماربكرێت
ره‌عد مه‌كسووسی ئاشكراشیكرد، " وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ی خوێندن و هه‌فته‌ی داهاتووش بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌درێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە