سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، جارێکی دیکە کۆریای باکوور 330 باڵۆنی پڕ لە خاشاکی رەوانەی سنوورەکانی کردووە.
دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرایكردووە، تاوەکو ئێستا لەو 330 بالۆنانە 80 باڵۆنیان کەوتوونەتە خوارەوە، بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکان ئەو باڵۆنان هیچ ماددەیەکی مەترسیداریان تیادانییە.
ناردنی کۆتا کاروانی باڵۆنی پر لە خاشاک لە لایەن پیۆنگ یانگ لەکاتێکدایە، پێشووتر کۆریاى باکوور زیاتر لە 850 باڵۆنی پڕ لە خاشاکی ناردووەتە ئاسمانی کۆریای باشوورەوە.
رۆژی شەممە 8ـی حوزەیرانی 2024، سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، ئەوان لە ئامادەباشیدان بۆ گەشتنی ئەو باڵۆنانە و سەرۆک شارەوانی سیئۆل رایگەیاندووە، "کۆریای باکوور بیزارکردنێکی نوێ ئەنجامدەدات بە هەڵدانی باڵۆنە زبڵەکان بۆ ناوچە مەدەنییەکانمان."
لەبەرامبەر ناردنی ئەم باڵۆنە پڕ لە زبڵانە، کۆریای باشوور بەفەرمی رایگەیاندووە، بە یەکجاری رێککەوتنی سەربازی نێوانیان هەڵدەپەسێرێت، کە ئەو رێککەوتنە تایبەتە بە کەمکردنەوەی ناکۆکی و نیگەرانییەکان لەگەڵ پیۆنگ یانگ، جگە لە ئاماژەدان بەوەی کۆریای باکوور بەرپرسیاری یەکەمە لە تێکچوونی پەیوەندی و ناکۆکی نێوانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە