بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی هەواڵ لە نزیک شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سوپای ئەو ووڵاتەدا ڕوویدا و ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە سنووری شاری شنۆ تیمێکی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەوتوونەتە بۆسەی سوپای پاسدارانی ئەو ووڵاتەوە و بەوهۆیەشەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوانیان ڕوویداوە.
بە پێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئەو شەڕە ٩ ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون و ١٧ی تریش بریندار بوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە