پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی ده‌رخستنی ستراتیژییه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه به‌شداریی كرد و وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا گووتی: "ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه جه‌خی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه سه‌قامگیریی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی له هه‌ر وڵاتێك ئه‌نجامه نه‌ك هۆكار، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی نه‌بوو، ته‌بایی و یه‌كڕیزی نه‌بێت توندوتیژیی رووده‌دات".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "گه‌شه‌پێدانی ئابووری و پێكه‌وه ژیان و سوودوه‌رگرتن له داهاتی وڵاته‌كه‌یان سه‌قامگیریی درووست ده‌كات".
هه‌روه‌ها گووتی: "یه‌كه‌م كاری من ئه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبھێنین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه و هیواخوازین كاركردنی پێكه‌وه‌ییمان پێشبكه‌وێت".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی: "ئێمه گرنگی به داهاتوو ده‌ده‌ین و مانای ئه‌وه نییه جیاوازیمان نییه، به‌ڵام گرنگه له رێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی سه‌قامگیر، مافه بنچینه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌ر دوولا ده‌سته‌به‌ر ببێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "ویستوومانه باسی بوودجه و مووچه بكریت، ئێمه ده‌مانه‌وێت دڵنیایی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێبوونی مافه ده‌ستوورییه‌كان، ده‌مانه‌وێت مافی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین له داهاتی عێراق و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی له مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراق دیاریكراوه و نابێت لایه‌نێك به ته‌نها ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بكات و ده‌مانه‌وێت به هاوبه‌شی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌ببرێن".
سه‌رۆك وه‌زیران گووتی: "من له 16 ساڵییه‌وه چوومه ریزی پێشمه‌رگه و بینیوومه پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه پاڵه‌وانن، ده‌بێت له سیستمی به‌رگریی عێراق مافیان پارێزراو بێت، ده‌مانه‌وێت رێكیان بخه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت له سیاسه‌تی به‌رگریی عێراقدا پێگه‌یان هه‌بێت و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یان پێبگات".
هه‌روه‌ها گووتی: "نه‌وتی كه‌ركووك پێكه‌وه هه‌نارده ده‌كه‌ین و سیاسه‌تی بازرگانی پێكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ده‌توانین رێككه‌وتنێكیش بهێنینه ئاراوه هاوتای ده‌ستوور بێت. ده‌مه‌وێت باسی مافه‌كانی كوردستان بكه‌ین، له بواری داهات ده‌توانین خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ده‌توانین له داهاتوودا وه‌به‌رھێنان زیاتر بكه‌ین و ده‌رفه‌تی زیاتر بڕه‌خسێنین، عێراقیش بتوانێت له رووی وزه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌مانه‌وێت كوردستانێكی به‌ھێز بێته ئاراوه و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت پلانمان هه‌بێت و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، ئێمه هاوبه‌شییه‌كی بونیادنه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌غدا دێنینه ئاراوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە