پەیامی کورد ... سهرۆك بارزانی و بهرههم ساڵح كۆبوونهوه و لهبارهی چهندین پرسی گرنگ و جێی بایهخی ههر دوو لاوه بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.
ئهمڕۆ چوارشەممە 18/9/2019 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە لە دکتۆر فواد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران پێکهاتبوو.
له كۆبوونهوهكهدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق، ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر. لەوبارەیەوە جەخت لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە