بوومەلەرزەیەکی بەهێز گەرمیانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز گەرمیانی هەژاند

پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز گەرمیانی هەژاند

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بوومەلەرزەیەک روویدا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گەرمیان بڵاویکردەوە، زەمیلەرزەکە بەگوڕی 4.5 پلە ڕێختەر بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "بوومەلەرزەکە لە قوڵای 9 کیلۆمەتر و لە نێوان قەزای کفری و قەزای کەلار و لە گوندی حەسیرە روویداوە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە رووی سنووری جوگرافییەوە  19 کیلۆمەتر بوومەلەرزەکە لە سەنتەری شاری کەلار کە دەکاتە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دوور بووە". 

 

ڕاگەیەندراوی کەشناسی گەرمیان/

 

شوێن : نێوان کەلار ... کفری

چەق : گوندی حەسیرە

پلەو گوڕ : ( 4.5 ) پلە به پێوەری ڕێختەر، بەهێز.

کات و بەروار : [ 06:43 ] ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە [ 2021/09/08 ].

هێڵی پانی : ( 34.77° - N ) پلە باکوور.

هێڵی درێژی : ( 45.20° - E ) پلە خۆرهەڵات.

قوڵایی : ( 9 کیلۆمەتر ) ژێر زەوی.

دووری : ( 19 کیلۆمەتر ) لە سەنتەری شاری کەلار. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە