پەیامی کورد... ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کارەکانی هەڵپەسارد
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی فشارەکانی لایەنگرانی سەدر لەسەر دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەڵپەسێرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنەکە لەگەڵ دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی خۆپیشاندانە کراوەکانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و فشارەکانیان لەسەر دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لایەنگرانی سەدر لە ڕێگەی مۆبایلەوە نامەی هەڕەشە بۆ دادگای باڵا دەنێرن هەتا بڕیار بدات بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدراڵی بڕیاریاندا، کارەکانی ئەنجوومەنی فیدراڵی و بڕیارەکانی و دادگای فیدراڵی هەڵپەسێرن وەک وەڵامێک بۆ کردەوە نا دەستوورییەکانی لایەنگرانی سەدر.
باسی لەوەشکردووە، هەڵسوکەوتەکانی لایەنگرانی سەدر نا دەستوورییە و پێچەوانەی یاسایە حکومەت و ئەو سیاسەتەی پشتگیری ئەم هەڵسوکەوتە دەکات بەرپرسە لە دەرەنجامەکانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە