بڕیارە هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، تورکیا و ئێران کۆببنەوە و تاوتوێی رەوشی سوریا بکەنەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا و سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەشداری فلاتفۆرمی ئەستانەیان کردووە کۆدەبنەوە.
ئاشکراشکراوە، کە بڕیارە کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە مۆسکۆ ئەنجامبدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕەوشی سوریا بەگشتی دەکرێت و دوای فلاتفۆڕمی ئەستانە و بەگرنگیشەوە باس لەو هاوکارییانە دەکرێت کە لە کۆنگرەی ئەستانە بڕیاری لەسەر دراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە