ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23 - 5 - 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ، ئاگادارییەک ئاراسته‌ى كۆمپانیاكانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى كردووه له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى ژماره كاتى به‌بێ تابلۆ كه له ئێستادا له‌نێو شه‌قامه‌كاندا ڕوو له‌زیاد بوونه.
ده‌قى ئاگاداریه‌كى هاتووچۆ كه‌ئاراسته‌ى كۆمپانیاكانى كردووه به‌م شێوه‌یه :
ئاگاداری بۆسه‌رجه‌م كۆمپانیایكانی فرۆشتنی ئوتومبێل
بابه‌ت فرۆشتنی ئوتومبیلی ژماره كاتی به‌بی تابلۆ
ماوه‌یه‌كه تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئۆتۆمبێلی تازه و تۆمار نه‌كراو له‌شه‌قامه‌كان ده‌بینرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆماركرابن، وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی تابلۆی ژماره كاتی‌یان بۆبهسترابیت .
له به‌دواداچونمان بۆمان ده‌ركه‌وته‌وه كه‌وا له‌خودی كۆمپانیاكان تابلۆیه‌كان هه‌لده‌گیرێن وهئۆتۆمبێل ده‌فرۆشیت به‌هاوڵاتی ، ئه‌گه‌ر له‌دوای چه‌ند رۆژێكی تێست كردن گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن ئینجا تابلۆیه‌كه ده‌ده‌ن به‌و كه‌سه‌ی كهكرَیویهتی كه‌ئه‌مه سه‌رپێچی یاسایه .
ئێمه هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌وانه ده‌ست به‌سه‌ر دابگرین له‌گه‌راجی حجز ده‌مێنێته‌وه، وهسزایهكی دارایی زۆر قورس ده‌خه‌ینه سه‌ر كۆمپانیاكه ، جگه له‌و سزایه كه‌ده‌كه‌وێته سه‌ر ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ كهملیۆنیك دیناره وه‌هه‌روه‌ها سه‌رووی خۆشمان لی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا سزای كۆمپانیایه‌كه بدات وه‌ته‌نانه‌ت بگات به‌وه‌ى له‌لێ سه‌ندنه‌وه‌ی مۆلهتیش
بۆیه داوا له‌سه‌ر جه‌م كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كه‌وا خۆیان به‌دووربگرن له‌م جۆره سه‌رپێچیه وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رَێگابهخۆیان نه‌ده‌ن كهئۆتۆمبێل به‌بێ تابلۆی ژماره كاتی بفرۆشن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە