ئەندامێکی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا

ئەندامێکی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا

پەیامی کورد    ...    ئەندامێکی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا

"ئەسغەر پاشاپوور" ئەندامی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریادا لە باشووری حەلەب کوژرا.

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە "ئەسغەر پاشاپوور" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئەو ڕێژیمە لە شەڕێکدا لە سووریا کوژراوە.

ئەو پاسدارە یەکێک لە هاوکار و یارمەتیدانی "قاسم سلێمانی" بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینییەوە هەتا ئێستا، سەدان کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سوپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریادا کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی نیزامی خۆی لەو ووڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.

کارناسان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە تێچوویەکی زۆری دارایی لە سووریا بە فێڕۆ داوە و دەیدات، بەڵام لە ئێستادا ڕۆڵی ئێران لەو ووڵاتەدا کەم بووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە