پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی ئەمریکا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی باڵای سەربازی نێوانیان و دەڵێت، ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو رێککەوتنە دەکات و ھاوکار و یارمەتیدەر دەبێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەێندراوەکەیە….
پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی ئەمریکا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی باڵای سەربازی نێوانیان (HMC)و بەرەو پێشچوونی گفتوگۆکان دەربارەی پەیوەندی دووقۆڵی و داھاتووی ھاریکاریی ھاوبەش لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیدا.
ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو ڕێککەوتنە دەکات و ھاوکار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری ووڵات و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ڕێز لەیەکگرتن و بەرژەوەندی ھاوبەش.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٥-١-٢٠٢٤
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە