پەیامی کورد ... گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بە فەرمی دەست پێدەکاتەوە
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئانکارا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەفەرمی ئاگاداری کردونەتەوە کە گەشتەکانی نێوان هەردوو ووڵات لە رێگەی ووشکانی و ئاسمانی دەست پێدەکاتەوە و هاووڵاتیانی عێراقیش بە ڕەچاوکردنی رێنماییەکان دەتوانن سەردانی تورکیا بکەن.
حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە ئانکارا لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی کردووە رایگەیاندوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەفەرمی ئاگاداری کردونەتەوە، کە قەدەغەی گەشتکردن لەسەر هاتن و چوونی هاووڵاتیانی بیانی هەڵگیراوە بە پێشمەرجی جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ووشکانی و ئاسمانی بە رەچاوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی سەردانی تورکیا بکەن، بەڵام ئەو گەشتیارانەی نیشانەکانی تایبەت بە کۆرۆنایان تیایدا دەربکەوێت بەشێوەیەکی بێ بەرامبەر دەخرێنە ژێرچاودێری پزیشکییەوە.
هەروها دوێنێ بیلال ئێکسی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری تورکیش ئەێرلاینز لە تویتێکیدا بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا گەشتە ئاسمانی یەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو تورکیا گەشتەکانی خۆی بۆ ئەڵمانیا، بەریتانیا و هۆڵەندا دەستپێکردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە