خامنەیی پشتیوانی لە کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئیسرائیل دەکات

خامنەیی پشتیوانی لە کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئیسرائیل دەکات

پەیامی کورد... خامنەیی پشتیوانی لە کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئیسرائیل دەکات

"عەلی خامنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تازەترین هەڵوێستی خۆیدا بە دژی ئیسرائیل، وەک "بێداری"ی گەنجانی فەلەستینی پێشوازیی کردووە لە توندوتیژیی هەنووکەیی فەلەستینییەکان بە دژی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، عەلی خامنەیی شەوی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوە ستایشی "بێداری، ئاخێز و هەوڵی گەنجانی فەلەستینیی کردووە لە سەرزەمینەکانی ١٩٤٨ و چەقی خاکە داگیرکراوەکاندا."

ئاماژەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو زنجیرە هێرشانەی فەلەستینییەکانە بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی بە چەکی گەرم و سارد لە شەقامەکانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە سێ حەوتووی ڕابردوودا کە تێیدا تاکوو ئێستا ١٤ ئیسرائیلی کوژراون و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

عەلی خامنەیی جگە لە هاندانی فەلەستینییەکان بۆ نواندنی توندوتیژیی زیاتر هەروەها وتوویەتی "بەو جموجۆڵەی ئێستا دەکرێت" "خەڵکی فەلەستین لە کۆتایدا براوەن."

ڕێکخراوە چەکدارە فەلەستینییە هاوپەیمانەکانی کۆماری ئیسلامیش هێرشەکانی ئەم دوایانەیان بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی تین دەدەن و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە، فەلەستینییەکان دەگەنە خەونەکانی خۆیان.

ژمارەی کوژراو و بریندارە ئیسرائیلییەکان دوای هێرشەکانی ئەم دوایانە کوشندەترین بڕگەی زەمەنی بووە بۆ ئەم وڵاتە لە ١٦ ساڵی ڕابردوودا بە درێژایی ئەو زنجیرە پێکدادانانە ئەمنییەتانە لەگەڵ فەلەستینییەکاندا.

ئەم هێرشانە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گرژییە ئەمنییەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم/بەیتولموقەدەس‌دا، بۆتە هۆی جێگیرکردنی هەزاران هێزی ئەمنییەتی، پۆلیس و سەربازی ئیسرائیلی هەم لە شارەکانی ئیسرائیل و هەم لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتدا.

عەلی خامنەیی لە لێدوانەکانی ڕۆژی سێشەممەی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیدا بە ئاماژەدان بەمەی کە بەشێک لەو هێرشانە بۆ سەر ئیسرائیل لە لایەن عەرەبەکانی فەلەستینەوە کە خاوەن مافی هاووڵاتیی ئیسرائیلین ڕوویان داوە، ستایشی کرد وەک دانیشتووانی "سەرزەمینەکانی ١٩٤٨".

ئاماژەکەی خامنەیی بە بەرەی دواتری ئەو بەشە لە بنەماڵە عەرەبەکانە کە دوای پێکهاتنی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨دا، لەم وڵاتەدا ماونەتەوە و بەپێچەوانەی زۆربەی عەرەبەکان، نەچوونە وڵاتانی‌تر.

جگە لە سەرانی ئەمریکا، فەرەنسا و باقیی وڵاتانیی ڕۆژئاوای هاوپەیمانی ئیسرائیل، ئیمارات و بەحرەینیش کە زۆر نییە دەستیان کردووە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل‌دا، هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی ئیسرائیل، لەوانە هێرشی حەوتووی ڕابردوو لە ناوەندی تێلاڤیڤیان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە