پەیامی کورد ... یەختێک بە ٨٠ کۆچبەرەوە لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و تورکیا نوقم بوو
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەختێک بە زیاتر لە ٨٠ کۆچبەرەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دوورگەی کریت نقوم بووە.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان بە پەلە گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکە و توانیویانە ٥٧ کۆچبەر ڕزگار بکەن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش پۆلیسی یۆنان چوار تەرمی دۆزیوەتەوە کە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن ٦ و ٧ ساڵانن.
دەزگای لوتکە رایگەیاندووە کۆچبەرەکانی ناو یەختەکە لە کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵی پێکهاتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە