یەکەمین بڵاوکراوەی تایبەت بە هونەر لە ڕۆژهەڵات بڵاو کرایەوە

یەکەمین بڵاوکراوەی تایبەت بە هونەر لە ڕۆژهەڵات بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد... یەکەمین بڵاوکراوەی تایبەت بە هونەر لە ڕۆژهەڵات بڵاو کرایەوە

یەکەمین ژمارەی بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە هونەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چوارچێوەی دەمنامەدا و لەژێر ناوی "دەمنامەی هونەر" چاپ و بڵاو کرایەوە.

یەکەم ژمارەی ئەم دەمنامەیە کە بۆ سینەمای کوردستان تەرخان کرابوو، لە دووتوێی ١٣٢ لاپەڕەدا لەلایەن لێژنەی هونەریی ناوەندی نووسەرانی کوردستان ئامادە کرا و لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە ڕۆژهەڵاتدا چاپ و بڵاو کرایەوە.

ناوەڕۆکی ئەم دەمنامەیە پاش سەروتار بریتییە لە ١٥ وتار، وتووێژ و وەرگێڕانی تایبەت بە سینەما، بەتایبەت سینەمای کوردستان و ئەمە یەکەم جارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە هونەر بڵاو دەکرێتەوە.

ڕەوڕەوی ئەم دەمنامەیە لە ڕاستای خزمەت بە هونەری کوردی و هونەرمەندانی کوردستان، ئاوڕدانەوەیەک لە هونەر بەگشتی و پێناسەکردنەوەی هونەری کوردی بە شێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە، هەروەها دەوڵەمەندکردنی سەرچاوە کوردییەکان لە بواری هونەر هەم بە شێوەی سەرهێڵ و هەم لە کتێبخانەی کوردی، هەروەها پاڵپشتیکردن و ڕێزگرتن لە هەوڵ و تێکۆشانی هونەرمەندانی کوردستانە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە