پەیامی کورد... هونەرمەندێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
شەوی ڕابردوو ١٧/١٨ی نیسانی ٢٠٢٢، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ژەنیار و ئاوازدانەری کورد قادر سەیاحی کۆچی دوایی کرد.
ژەنیار، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، قادر سەیاحی شەوی ڕابردوو لە شاری "خۆی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند قادر سەیاحی لە ساڵی ١٩٤٣ لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە