پەیامی کورد … چین ڤاكسین و هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌فغانستان دابینده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ڤاكیسنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و هاوكاریی مرۆیی به‌په‌له بۆ ئه‌فغانستان دابین ده‌كات.
لەمبارەیەوە رۆژنامه‌ی Global Times بڵاوی کردەوە، ڤانگ یی به‌شداریی كردووه له لووتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوسێی ئه‌فغانستان كه له رێگای ئۆنلاینه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئەوەش خراوەتەروو کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له لووتكه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانی، ئێرانی، تاجیكستانی، ئۆزبه‌كستانی و توركمانستانییه‌كانی ره‌وشی ئه‌فغانستانی تاوتوێ كردووه.
ئەوەش هاتووە كه چین جگه له دابینكردنی سێ ملیۆن دۆز ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها به به‌های نزیكه‌ی ٣١ ملیۆن دۆلار له رووی خۆراك، ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی وه‌رزی زستان هاوكاری ئه‌فغانستان ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە