ڕۆژی لە دایکبوونی بلیمەتی ئێرانی ، کرایە ڕۆژی جیهانی لە بیرکاری

ڕۆژی لە دایکبوونی بلیمەتی ئێرانی ، کرایە ڕۆژی جیهانی لە بیرکاری

پەیامی کورد  ...   یەکیەتی نێودەوڵەتی ئەنجوومەنگەلی بیرکاری جیهانی بە پێشنیاری کۆمیتەی ژنانی ئەنجوومەنی بیرکاری ئێران ڕۆژی لە دایک بوونی خوالێخوشبوو " مەریەم میرزاخانی " ١٢ی مانگی مەی " ڕۆژی ژنان لە بیرکاری دا " ناو لێنا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە العالم ، ئەم پێشنیارە لە کۆنفرانسی ژنانی بیرکاری زانی جیهان لە برازیل ئاماژەی پی درابوو و لە لایەن یەکیتی نێودەوڵەتی ئەنجوومەنەکانی بیرکاری جیهانییەوە بڕیاردرا کە ١٢ی مانگی مەی ڕۆژی لە دایک بوونی خوالێخۆشبوو مەریەم میرزاخانی ڕۆژی ژنان لە بیرکاری دا ، ناو لێندرا .

چەندین دەزگا لەوانەش ئەنجوومەنی ژنانی ئەورووپایی لە بیرکاری ، ئەنجوومەنی جیهانی ژنان لە بیرکاری ، ژنانی ئەفریقی لە ئەنجوومەنی بیرکاری ، ئەنجوومەنی ژنانی هێندی و بیرکاری و هەروەها گرووپی ژنانی بیرکاری شیلیایی لە پێشنیارەکەی ئێران پێسوازی و پاڵپشتییان کرد .

 بێ گومان ڕای دەزگا گەورەکان و جیهانییەکانی بیرکاری مۆرێکی پشت ڕاستکردنەوەیە لە سەر مێژوو و دیرۆکی پلە بەرزی زانستی بیرکاری لە ئێراندا .

بیرکاری دایکی هەموو زانست و ژێربەنای پیشەسازی و پەرەپێدان ناو دەبردرێت .

مەریەم میرزاخانی بیرکاریزانی بێوێنەی ئێرانییە و مامۆستای زانکۆی ئێسانفۆرد لە تاران لە دایک بووە و بە قووتابخانەدا مەدالیای زێڕی ئۆلەمپیادی بیرکاری وولاتی بە دەست هێنا و توانی بڕواتە ئۆلەمپیادی جیهانی بیرکاری لە هۆنکۆنگ و کانادا ئەو لە ئۆلەمپیادی ساڵی ١٩٩٥ ی کانادا جگە لە بە دەست هێنانی مەدالیای زێڕ ، توانی بەرزتری ئاست لە نێوان هەموو قوتابیان جیهان دا بە دەست بێنێت

 مەریەم میرزاخانی یەکەمین ژن و یەکەمین ئێرانییە کە توانی ببێتە خاوەنی مەدالیای فیلدز

میرزاخانی لە جووڵای ٢٠١٧ لە نەخۆشخانەی زانکۆی ستەنفۆردی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد .   

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە