پەیامی کورد ... لە هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لە پاریزگای سەڵاحەددین زیاتر لە ٧ کەس بوونە قوربانی .
چه‌كدارانى داعش له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین هێرشیان كرده‌سه‌ر خاڵێكى هێزه ئه‌منیه‌كانى عیراق و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه قوربانی.
له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى هێزه ئه‌منییه‌كان له دووجه‌یل، كه فه‌وجى به‌رگریى سه‌ڵاحه‌دینى لێیه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه دوو ئه‌ندامى ئه‌و هێزه ئه‌منیه كوژراون، هه‌روه‌ها پێنجی دیكه‌ش برینداربوون، كه یه‌كێكیان پله‌ى ئه‌فسه‌رى هه‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، دواى هێرشه‌كه چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون و ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراوه و گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیپێكردوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە