پەیامی کورد ... شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ی سه‌عدیه و گوڵاڵه هێرشیانكرده سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی و له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێك كوژرا و چواری دیكه‌ش برینداربون، له هێرشێكی دیكه‌شدا بۆسه‌ر گوندی ئه‌بو حڕوش له خۆرئاوای دیاله، چه‌كدارێكی حه‌شدی عه‌شایری كوژرا.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له دۆڵی عه‌وسه‌چ له‌نێوان گوڵاڵه و سه‌عدیه هێرشیانكرده‌سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی، شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوه و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژراوه و چواری دیكه‌ش برینداربون.
پۆلیسی فیدراڵی داوای له سوپای عیراق كردوه ده‌ستوه‌ردان بكات، سوپاش هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ناردوه‌ته ئاسمانی ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه و له پارێزگای دیاله، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندی ئه‌بو حڕوش، كه چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایری لێبوه، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه چه‌كدارێكی حه‌شدی عه‌شایری كوژراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە