پەیامی کورد ... بەرپرسێكی پارتی لە كەركووك گوتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە داعش ھێرشی كردووەتە سەر ھێزی عێراقی و سێ ئەفسەریان كوشتوون، لە ئێستاشدا داعش بە جۆرێك زیادی كردووە، كە شەوانە كۆنتڕۆڵی ناوچەكە لە دەست ئەواندایە.
عەدنان كەركووكی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك _ گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ڕەشاد و ریاز، داعش ھێرشی كردە سەر ھێزی پۆلیسی ئیتیحادی و سێ ئەفسەری كوشتوون، ئەمەش جاری یەكەم نییە و داعش بە جۆرێك زۆر بووە كە بەردەوام كردەوە ئەنجام دەدات، چوونكە ھێزی عێراقی شەوانە كۆنتڕۆڵی ناوچەكەیان لە دەستدا نامێنێت و دەكەوێتە دەست داعشەوە، لەبەر ئەوەی ھێزی عێراقی زۆر لاوازن و شەوانە ناوێرن لەبارەگای خۆیان بچنە دەرەوە".
كەركووكی گوتیشی، ھێزی عێراقی لەجیاتی پاراستنی خەڵكی ناوچەكە، دێن پاڵپشتی لە عەرەبی ھاوردە دەكەن تا زەویی كوردەكان داگیر بكەن، بەڵام پێویستە بەپەلە ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن و ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و بە ھاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئەو ناوچانە بەڕێوە ببەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە