پەیامی کورد ... سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، خۆپیشاندان دەستیپێكردەوەو بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگا میدیاییە عێراقییەكان ژمارەیەك خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە ناوچەی سەوز برینداركراون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە بەربەستی ناوچەی سەوز لاببەن، لە نزیك بینای كۆنگرەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رووبەرووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران روویداوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر برینداربوون.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، لەئێستادا هێزە ئەمنیەكان، لەڕێگەی گازی فرمێسك رێژ و گوللـەی پلاستیكییەوە هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران دەدەن.
زانیاری زیاتر...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە