٣٨ چالاکی مەدەنی و سیاسیی ئێران نامەیەکیان بۆ سەرکۆماری نوێی ئەمریکا نارد

٣٨ چالاکی مەدەنی و سیاسیی ئێران نامەیەکیان بۆ سەرکۆماری نوێی ئەمریکا نارد

پەیامی کورد ... ٣٨ چالاکی مەدەنی و سیاسیی ئێران نامەیەکیان بۆ سەرکۆماری نوێی ئەمریکا نارد

 

ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە لەو نامەیەدا دوایان لە "جۆ بایدن" سەرکۆماری نوێی ئەمریکا کردووە کە گوشاری دیپلۆماتیک، سیاسی و ماڵی لەسەر ڕێژیمی ئێران زیاد بکات.

 

لەو نامەیەدا داوا لە سەرکۆماری نوێی ئەمریکا کراوە کە پشتیوانیی لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا لە ئێران بکات.

 

هەروەها لەو نامەیەدا ئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی دوو ساڵ پێش لە ئێران و سەرکوتی خوێناویی خەڵکی بێ تاوان کردووە و نووسیویانە ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە سەرەتای لە ناوچووندایە.

 

نووسەرانی ئەو نامەیە باسیان لە خواستەکانی خەڵکی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە سیستمێکی دێموکراتیک و سێکۆلار کە لەودا دەنگی هەموو خەڵک بەشێوەی یەکسان کردووە و داوایان کردووە هیچ توندوتیژییەک بەرانبەر بە خەڵکی ناڕازی نەکرێت.

 

کۆمەڵێک لە واژۆکەرانی ئەو نامەیە پێشتر لەبەر ئەوەیکە داوای دەست لەکارکێشانەوەی "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمیان کردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە