پەیامی کورد ... ٦ ژنی چالاکی مەدەنی لە ئێران بە ٣٦ ساڵ بەند کردن مەحکووم کران
دادگای شۆڕشی ئێران ٦ کەس لە ئەو کەسانەی واژوویان لە سەر بەیانیەی ١٤ کەس کردبوو بە ٣٦ ساڵ بەندکردن مەحکووم کرد .
بە پێی زانیارییەکان ئەو ٦ ژنە چالاکوانەی کە حۆکمی ٣٦ ساڵیان بە سەردا سەپیندرا بریتین لەم ناوانە ،بە ناوەکانی " نەرگس مەنسووری ، شەهلا جەهان بین ، زەهرا جەمالی ، گیتی پوورفازل ، شەهللا ئێتێساری ، فاتمە سێپێهری " ئەو خاتوونانەی کە چالاکی مەدەنی ئێرانن بە تاوانی ئەوەی کە واژوویان لە سەر بەیانییەیەک بۆ لە کارلادانی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران کردووە و هەروەها لە سیاسەتی ئێران تێپەڕیان کردووە و داواکاری تەشیکل کردنی حکوومەتێکی سکۆلار دیموکرات بوونە ، و لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و چالاکی ڕاگەیاندن لە دژی نیزامی ئێران بە شێوەی گشتی بە ٣٦ ساڵ حۆکمی بەند کردنیان بە سەردا سەپێندرا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە