پەیامی کورد ... هێزەکانی دەزگای زانیاری و ئێستێخباراتی ئێران دوای دەستبەسەرکردنی ووتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجەی داوە.
کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی حەیاتی لە چاوپێکەوتنی ناوبراو لە گرتنگەی پۆلیسی ئەمنییەتی کرماشان، ڕایانگەیاندووە کە پاش دەسبەسەرکردنی "سیاوەش حەیاتی"، ئاسەواری ئازار و ئەشکەنجە بەسەر جەستەیدا دیار بووە.
کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، دەسبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە هەمبەر کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی، بە تایبەتی دەسبەسەرکردنی سیاوەش حەیاتی بەتووندی مەحکووم دەکەن و هۆشداری دەدەن کە بەرپرسان لە پاراستنی گیانی دەسبەسەرکراوەکاندا بەرپرسن و دەبێ ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە کۆتایی بێنن و دەسبەسەرکراوەکان بەبێ مەرج ئازاد بکرێن.
ووتەبێژی کۆڕی راوێژی چالاکانی یارسان، خوێندکاری قۆناغی ماستەری بەشی زانستی سیاسی لە زانکۆی ڕازی کرماشانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە