لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا پێنج چەکداری داعش لە سەلاحەدین کوژران

لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا پێنج چەکداری داعش لە سەلاحەدین کوژران

 پەیامی کورد ... لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا پێنج چەکداری داعش لە سەلاحەدین کوژران

لە هێرشێكی ئەسمانیدا لە پارێزگای سەلاحەدین 5 چەكداری رێكخراوی داعش كوژران و هێرشەكەش لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجام دراوە.

عەبدولئەمیر شمەری جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندووە، هێرشێكی ئاسمانی لە پارێزگای سەلاحەدین بۆ سەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی رێكخراوی داعش ئەنجام دراوە.

رونیشیكردووەتەوە، لە هێرشەكەدا كە لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری و لەلایەن فڕۆكەی جۆری "ئێف 16"ەوە لە ناوچەی "عەیس" ئەنجام دراوە، 5 چەكداری رێكخراوی داعش كوژراون.

لە ماوەی رابردودا رێكخراوی داعش هێرشەكانی بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان زیاد كردووە و لە كۆتا هێرشیدا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی پردێ، دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە