پێنج چەکداری داعش لە خورماتوو دەستگیر کران

پێنج چەکداری داعش لە خورماتوو دەستگیر کران

پەیامی کورد … پێنج چەکداری داعش لە خورماتوو دەستگیر کران

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئاشكرایكرد، لەكاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە خورماتووەوە بۆ هەرێمی كوردستان، چەكدارێكی رێكخراوی داعش دەستگیر كراوە كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر فەرمانی دەستیگر كردنی هەبووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە هەڵمەتەكانی راوەدونانی چەكدارانی داعش هێزێكی لیوای سێی سەربە فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی داواكراوێكی تیرۆریان دەستگیر كردووە.

رونیشكراوەتەوە، دەستگیر كراوەكە لەلایەن دادگای سامەراوە بە مادەی 4ی تیرۆر فەرمانی دەستگیر كردنی هەبووە، پرۆسەكەش لە قەزای خورماتوو ئەنجام دراوە و داواكراو هەوڵی داوە هەڵبێت بۆ هەرێمی كوردستان.

شانەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، رێوشوێنی پێویست بەرامبەر دەستگیر كراوەكە گیراوەتە بەر و رادەستی لایەتی تایبەتمەند كراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە