پەیامی کورد ... لە ڕووداوێکی هاتووچۆ دا ٢٩ پۆلیس دەبنە قوربانی
لهسهر ڕێگهى " كهركووك ـ حهویجه " و بههۆى ڕووداوێكى هاتووچۆوه، ٢٩ پۆلیسى فیدراڵى بوونه قوربانی و ژمارهیهك لهوانه گیانیان لهدهستداوه.
مەروان عانی بەرپرسی فەرمانگەی گەیاندنو ڕاگەیاندنی کەرکووک ڕایگەیاندووە ، "کەمێک لهمهوبهر لەسەر ڕێگەی " کەرکووک - حەویجە " ڕووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و کۆستەرێکدا ڕوویداوه، بههۆیهوه ٢٩ کەس برینداربوون وو گیانیان لەدەستدا".
ووتیشى:"قوربانییەکان پۆلیسی لیوای ھەشتی فیرقەی ٥ ن و لەکاتی گەڕانەوەیان لەبنکەکانی دەنگدانەوە بۆ بارەگای لیوا تووشی ئەو ڕووداوە بوون".
ئهوهشى وتوه، "لەناو قوربانییەکاندا ئەفسەر ھەیەو تائێستاش چەند پۆلیسێک گیانیان لەدەستداوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە